ئەمڕۆ یەكشەممە 2026/8/9، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە خاتوو هۆڵی ڤێر، كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لە خاتوو ڤێر كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا، وەك كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، بۆ خواست، هەروەها پاڵپشتی هەرێمی كوردستانی بۆ كارەكانی نیشان دا، بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستبەکاربوونی وەک كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختی لە كارکردن و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكاندا، كردەوە.
گفتوگۆكردنی دوا پێشهات و دۆخی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.