
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/7/31 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف، وه‌زيرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان و شاندێكى ياوه‌رى كرد و له ديدارێكدا، دۆخى پێكهاته‌كان و هاوبه‌شى و به‌شدارييان له ژيانى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به پاراستن و بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته كوردستانييهكاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكیى له هاووڵاتيبوون و ماف و ئه‌ركه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف، وێڕاى ده‌ربڕينى ستايش و پێزانينى پێكهاته‌كان بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان له هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له ڕۆڵ و هاوبه‌شى و به‌شداريى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان له هه‌موو كايهكانى ژياندا كرده‌وه.
