ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2026/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێزان مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا (ENKS) و شاندێكى ياوه‌ريان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و (HSD) تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه جەخت لە پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و توندوتیژی لە دۆخی هەنووکەیيی سووریادا کرایەوە.
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گفتوگۆ وه‌ک تاکە ڕێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ.
تاوتوێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گرژى و ئاڵۆزييه‌كان، دووپات كرده‌وه.