
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، لەگەڵ خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى پشتگيريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى له هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سوورياش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
خاتوو ئورسولا وێڕای پیرۆزبایی بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆچوونه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ی به‌گشتى، به جێى بايه‌خ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وە و ئاماژه‌ى به گرنگيى ڕۆڵ و به‌شداريى ئافره‌ت له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
