ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/11/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له به‌ڕێز ماركۆ ڕۆبيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
له نامه‌كه‌يدا به‌ڕێز ڕۆبيۆ ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات له كردنه‌وه‌ى بۆريى نێوان عێراق و توركيا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا، به‌ڕێز ڕۆبيۆ پێزانين بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ئاسانكردنى گفتوگۆى نێوان توركيا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزيان له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريدا له سووريا، ده‌رده‌بڕێت.
به‌ڕێز ڕۆبيۆ هاوبه‌شيى به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مايه‌كى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌ركردايه‌تى و هاوبه‌شيى بنياتنه‌رانه‌تان، گيانى به‌رپرسياريه‌تى و دانايى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاريكارى.
له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا، به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا وێڕاى سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌يمانيى به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستايشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و يه‌كڕيزيدا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پته‌وكردنى هاريكاريى ئابووريى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شيان به‌هێز ده‌كات.