
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق، جه‌ختى له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئيتاڵياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز فۆتانا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا، بره‌وى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بدات.
هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا، دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
