ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2026/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز تۆم باراك، نوێنه‌رى سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروبارى سووريا و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سووريا و دوايين گۆڕانكارييه مه‌يدانى و سياسييه‌كان، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ڕێگەچاره‌ی سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات و بۆ گه‌يشتن به ئاشتى و سه‌قامگيرى، پێويسته هه‌موو لايه‌ك په‌نا بۆ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن ببه‌ن.
شاندى ميوان ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ نێوه‌ندگيريى نێوان لايه‌نه‌كان و هێو‌ركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى گرژييه‌كان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاسكردنى ڕۆڵى كاراى ئه‌مه‌ريكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێويسته له داهاتووى سووريادا مافه‌كانى گه‌لى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو بێت.
گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له سووريا بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.