پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/12/14 بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز ژه‌نه‌راڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری، کرد.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چالاكييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان پابه‌نديى وڵاته‌كه‌يان بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريكردن له هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه نيشان دا.
دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.