
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/10/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريايان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و ئاماده‌يييان نيشان دا بۆ بره‌وپێدانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى له كه‌رتى وزه‌دا.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئابووريى ته‌واوى عێراقدايه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌كه خزمه‌ت به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق به‌گشتى ده‌كات.
سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتيوانى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا به گرنگ و جێى بايه‌خى توركيا له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتیوانى و هاريكاريى توركيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه توركيا دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن.
پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
