
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/9/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز سه‌عيد ئهلهاجرى، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت و نێرده‌ى تايبه‌تى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا وێڕاى ستايشكردنى مێژووى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان، خۆشحاڵييان به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ برهوپێدانى زياتر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا بوونى ياسايهكى هانده‌ر و ژينگه‌يه‌كى يارمهتيدهريان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، به گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕای سوپاسکردنی سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌تی ئیمارات بۆ يارمهتيدان و پشتگيرييان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستنيشانكردنى نێردهيهكى تايبه‌تى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا نيشان ده‌دات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆكى ئيمارات جه‌نابى شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان دووپات كرده‌وه كه نيسانى ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيياندا له ئه‌بوزه‌بى، جه‌ختى له ناردنى نێردهيهكى تايبه‌تى ئيمارات بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان كردبووه‌وه.
له كۆبوونەوه‌كه‌دا باسیان له دهرفهتهكانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان و كار و چالاكيى كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى له هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌رباره‌ى ئاسۆى فراوانكردنيان له بواره جیاجياكاندا، بيروڕايان گۆڕييهوه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ته‌واوى ئاماده‌يى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتيوانى و هاوكارييه‌كى پێويستى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
فرهچهشنكردنى ئابوورى، بوونى ڕوانگه‌يه‌كى ڕوون بۆ وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئابووريى به‌رده‌وام، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.

