پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٥/١٢/٩ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له تيمی ده‌زگاى روانگه كرد.
له ديدارێكدا پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى كار و چالاكييه‌كانى ده‌زگاى روانگه و پلان و به‌رنامه‌كانيان بۆ داهاتوو، خرايه ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه باس له‌و بوارانه كرا كه تيايدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌ك بواره‌كانى خێرخوازى، دەستگیرۆیی لێقەوماوان، تواناسازيى گه‌نجان، توێژینەوه، خوێندن و په‌روه‌رده، كولتوور، دۆزينه‌وه‌ى هه‌لى كار، ژينگه‌پارێزى، ته‌ندروستى و چه‌ندين بوارى تر له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى؛ ستايشى كار و خزمه‌ته‌كانى ده‌زگاى روانگه‌ى كرد، به‌تايبه‌تى له بوارى پشتگيركردن و پێگه‌ياندنى گه‌نجان و هاوكاريكردنى كه‌رتى په‌روه‌رده و بره‌ودان به تواناسازيى لاوان. به‌ڕێزيان هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى كار و پڕۆژه‌كانيان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيانه‌وه تيمی ده‌زگاى روانگه، سوپاس و پێزانينيان بۆ پشتگيرى و هاندانى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ كار و چالاكییه‌كانيان و خزمه‌تكردن به گه‌نجان و كارە خێرخوازيیەكان ده‌ربڕى و جه‌ختيان كرده‌وه كه به هه‌موو توانايه‌ك بەردەوام دەبن له خزمه‌تكردن له بواره جياوازەكان.