
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/8/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نسوور، باڵیۆزی شانشینی به‌حرێن له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان له‌گه‌ڵ به‌حرێن تاوتوێ کرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا کرده‌وه و هاوڕا بوون که سوود له ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتر ببینن.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزی به‌حرێن وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی بایه‌خی وڵاته‌که‌ی به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، باسی له هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی به‌حرێن له هه‌ولێر کرد.
په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.