به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محەمەد ئەلحەسسان، نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، دۆخی گشتیی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌کی بێگه‌ردی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی کرده‌وه. هه‌روه‌ها هیوایان خواست هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی، له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه عێراق و هه‌رێمی کوردستان ببه‌نه قۆناغێکی باشتره‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتنه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق کرده‌وه.
دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.