
ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵ و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵی مامۆستا عه‌لی باپیر و کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌ڕوانێت بۆ به‌هێزکردنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی له‌پێناو داهاتوویه‌کی باشتردا بۆ گه‌لی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2025/5/31