له كاتێكدا عيراق به دۆخێكى ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه بڕيارێكى دادگاى باڵاى فيدراليى عيراق كه ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان به ناده‌ستوورى داده‌نێت، هه‌رێمى كوردستانى تووشى نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره كرد.
پێمانوايه ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى كه پشتى به ياسايه‌كى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو به‌ستووه، بنه‌ماكانى فيدرالى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه و له‌گه‌ڵ گيانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراليدا نايه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعيش قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت.
ئه‌م بڕياره هه‌روه‌ها كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌كات كه به درێژاييى ساڵانى ڕابردوو هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان دراوه و له چه‌ند قۆناغێكدا هه‌نگاوى به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن هه‌ڵێناوه.
پێمانوايه دادگاى باڵاى فيدرالى له جياتى ئه‌م بڕياره، ده‌بوايه بڕيار بدات كه حكوومه‌تى فيدرالى عيراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور له‌سه‌ر كێشه‌كان و پرسى نه‌وت و گاز بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عيراقدا بێت.
چاوه‌ڕوانيمان له دادگاى باڵاى فيدراليى عيراق هه‌يه و داوا ده‌كه‌ين پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه‌يدا بكات و بنه‌ماكانى ده‌ستوور و سيستمى فيدرالى ڕه‌چاو بكات بۆ ئه‌وه‌ى مافه ياسايى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێشێل نه‌كرێن و نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخى سياسى كه زيان به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عيراق به‌گشتى ده‌گه‌يه‌نێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/15