
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانهوه، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم، له خوای مهزن داواکارم خێر و ئاسوودهیی بۆ هەمووان لهگهڵ خۆیدا بهێنێت.
ڕەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکهیه، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگهدا. هیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بهێنێت.
خوای مهزن ڕۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسوودهیی به ههمووان ببهخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/2/28