
خۆشحاڵين به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداريى تيمى وه‌زاريى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له حكوومه‌ت، هيوادارين ئه‌مه ببێته ده‌ستپێك و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زياتر هه‌رێمى كوردستان پێويستى به كۆده‌نگى و يهكڕيزى و تهبايى هه‌يه. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و پشتيوانى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ببێته هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان 2023/5/14