Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان له‌گه‌ڵ کونسوڵی گشتيى به‌ريتانيا به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌

2024-01-11T11:39:44.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو كه‌يت شۆو كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا به‌ وه‌كاله‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى و بڕيارى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌رباره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرد.

هێرشه‌ درۆنييه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.