Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان و كونسوڵى ژاپۆن په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

2024-03-13T14:13:55.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/3/13 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئاراکاوا میکیهیرۆ، کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، باسيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تيى ژاپۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ژاپۆن دووپات كرده‌وه‌ بۆ يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى له‌ بوارى په‌ره‌پێدانى تواناكان و ژێرخاندا. هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر زه‌مينه‌وه‌ى ڕه‌خساوى وه‌به‌رهێنان و بازرگانى و ده‌رفه‌تى كار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانياكانى ژاپۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاران له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.