Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان دۆخى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كونسولى به‌ريتانيا تاوتوێ ده‌كات

2023-11-27T13:12:12.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/11/27 به‌ڕێز فه‌و‌زى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو كه‌يت شاو كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى كرده‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌يان بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌نگاوێكى دروست له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، هاوڕا بوون.