Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان له‌گه‌ڵ كونسولى گشتيى ڕووسيا كۆبووه‌وه‌

2024-04-15T12:10:02.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/4/15 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماكسيم روبن، كونسولى گشتيى رووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.