Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبووه‌وه‌

2024-05-23T17:19:38.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/23 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز هيشام ئه‌لعه‌له‌وى، بريكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا باسيان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جيهان كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقدا كرده‌وه‌.