Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى قه‌ته‌ر كرد

2023-11-15T10:46:49.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 2023/11/14 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌ كونسولى گشتيى قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله‌ كرد كه‌ وه‌ك يه‌كه‌م كونسولى گشتيى قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاريكارييه‌كى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ربڕى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى خۆى و كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله‌ خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا دووپات كرده‌ و تيشكى خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانيا قه‌ته‌رييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.