به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/8/2023 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز تۆم توگێندهات وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و كونسولى گشتييان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسييه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ به‌ريتانيا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچى ناياسايى و تاوانى ڕێكخراو كرده‌وه و هاوڕا بوون كه بۆ ڕێگريكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناوچه‌كه، هاريكاريى هاوبه‌شى ناوچه‌يى پێويسته و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌نگاوى پێويست بگيرێنه به‌ر. هه‌رله‌مباره‌يه‌وه باس له ياداشتێكى لێكگه‌يشتن كرا كه له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ريتانيادا واژۆ ده‌كرێت.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌وه دێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.