2019-09-16T04:59:26.000000Z
دواى دەرچوونى فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێى هەولێر، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ دوشەممە 16/9/2019 لە ڕێوڕەسمێکدا لەبەردەم بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەڕێز فەرسەت سۆفى وەک پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ ئامادە بوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە بەڕێز فەرسەت سۆفى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمەتەکانى بەڕێز نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشووى هەولێر دەربڕى.