Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكايه‌تى، ڕێوره‌سمێكى پێشوازى بۆ ديپلۆماتكاران ساز ده‌كات

2023-12-21T13:52:12.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنه‌كانى كريسمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زايينييه‌وه‌، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازى و ئێواره‌خوانێكى بۆ دييلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان و هاوپه‌يمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان ساز كرد كه‌ به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرانى سه‌رۆك و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌يه‌ك له‌ وه‌زيران و به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى وڵاتان ‌ئاماده‌ى بوون.

به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌ وته‌يه‌كى به‌خێرهێناندا، به‌ ناوى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، پيرۆزباييى جه‌ژنه‌كانى كريمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زانيينى له‌ ئاماده‌بووان كرد و سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى وڵاتان له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هيواى ساڵيكى تازه‌ى ئارام و ئاسووده‌ و پێشكه‌وتنى بۆ هه‌مووان خواست.

هه‌ر له‌ په‌راوێزى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، چه‌ند تابلۆيه‌كى هونه‌ريى هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێشكه‌ش كران.