له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێز ماتيوو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق دووپاتى كرده‌وه كه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى ئيداره‌ى تازه له واشنتۆن، ئه‌مه‌ريكا به گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى له ناوچه‌كه و جيهان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه وێڕاى كه‌موكوڕييه‌كان، له سى ساڵى ڕابردوودا هه‌رێمى كوردستان نموونه‌ى ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووى نيشان داوه و ده‌كرێت زياتر سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/1/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتيوو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر به‌ڕێز ڕۆب واڵه‌ر به‌شدار بوو، بره‌ودانى زياتر به هاوبه‌شى و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان تاوتوێ كرا و جه‌خت له گرنگيى هاوكاريى ئاژانسه‌كانى ئه‌مه‌ريكا وه‌ك ئاژانسى ئه‌مه‌ريكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى و ئاژانسه‌كانى دى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى كارگێڕى و ته‌كنيكى و يارمه‌تيدانيان له پرۆسه‌ى چاكسازيدا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا و جه‌خت له گرنگيى ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار و كه‌شێكى هانده‌رانه بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى له وڵات كرايه‌وه به‌تايبه‌تى له‌ڕووى ياسايى، دادوه‌رى و بانكدارييه‌وه تاكو بتوانن له هه‌موو بواره‌كاندا سوودێكى زياتر له سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى و بيانى به‌گشتى ببينن.
دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى پێكهاته‌كان و ئاواره و په‌نابه‌ران، پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، گرنگيى پاراستنى ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕين له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندين بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.