Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

2023-11-16T12:18:12.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/11/16 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارك سترۆ، كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عێراق و ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێويستيى لێكگه‌يشتن و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى له‌ كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان كرده‌وه.

ڕۆڵ و ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.