Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ شاندێكى ئه‌ڵمانى كرد

2024-07-23T11:55:02.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/7/23 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌ڵمانى كه‌ له‌ خاتوو لويز ئه‌مسبێرگ، ئه‌ندامى په‌رله‌مان و كۆميسارى فيدراڵى بۆ سياسه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ هاوكاريى مرۆيى و به‌ڕێز ماكس لاكس ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له‌ يارمه‌تيده‌رانيان پێكهاتبوو، ده‌رباره‌رى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا باس له‌ دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵى داخستنى كه‌مپه‌كان كرا. له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ نابێ په‌له‌ له‌ داخستنى كه‌مپه‌كان بكرێت و گرنگه‌ هه‌موو گه‌ڕانه‌وه‌يه‌كى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ شوێنه‌كانى خۆيان به‌ خواست و ڕه‌زامه‌نديى خۆيان بێت.

پرسى مافه‌كانى مرۆڤ، گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.