Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى ڕووسيا كرد

2024-01-23T10:05:23.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/1/23 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماكسيم ڕۆبن، كونسولى گشتيى ڕووسيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دوايين سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ فيدراڵييه‌كان و به‌رپرسانى باڵاى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، تاوتوێ كران.