Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى توركيا كرد

2024-01-11T12:49:31.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/1/11 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مه‌مه‌د مه‌ولوود ياكووت، كونسوڵى گشتيى توركيا له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى بازرگانى و ئابووريدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌ و تيشكيان خسته‌ سه‌ر چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا.