Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ جێگرى نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی UN له‌ عێراق كرد

2024-07-10T11:59:28.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/7/10 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كڵاوديۆ كۆردۆن جێگرى نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ‌بۆ كاروبارى سياسى و يارمه‌تيى هه‌ڵبژاردن، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.

له‌ ديدارێكدا به‌ڕێز كۆردۆن سوپاس و پێزانينى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى ڕۆژى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه‌ و هه‌موو پشتگيرييه‌كى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕى. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان، سوپاسى يوونامى كرد بۆ هه‌وڵ و پشتگيرييان له‌ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن.