Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد

2024-03-13T13:58:04.000000Z
هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/3/13 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارك سترۆ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕه‌وشى ئێزدييان و شه‌نگال، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.

له‌ ديداره‌كه‌دا ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكاران له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.