ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/5/15 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازى له به‌ڕێز ميتيا لێسکۆڤار باڵيۆزى ڤاتيكان له عێراق كرد.
له ديدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان، به ناوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سوپاسى به‌ڕێز باڵيۆزى كرد بۆ پشتگيريى ڤاتيكان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێ‌دا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز لێسکۆڤار سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له كريستيانه‌كان و پێكه‌وه‌ژيانى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى له كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى ڤاتيكان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.