
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/2/2020 له هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له سیاسه‌تمه‌داری كورد به‌ڕێز عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
له دیدارێکدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له خه‌باتی سیاسی مه‌ده‌نی و له گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی و لێکنزیكبوونهوهی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و دۆخی كورد له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.