
هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئومێد نووريپوور، هاوسه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانيا و ئه‌ندامى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ركه‌وتنى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانى له دوا هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانى دووپاتكرده‌وه كه ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان درێژ كرده‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هاوكارييه مرۆيى و سه‌ربازييانه‌ى ئه‌ڵمانيا پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له كۆبوونه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عيراق، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مانى عيراقيان تاوتوێ كرد.