
پاشنيوهڕۆ ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆبياس ليندنهر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى تازه‌يدا وه‌ك وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عيراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، خسته ڕوو.
به‌ڕێز ليندنهر باسى له پرۆسه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيرى و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ست به دوايين بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراليى عيراقهوه ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى داعش، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوورى بيلاڕووسيا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.