
هه‌ر له درێژه‌ى دووه‌م ڕۆژى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردون كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌لسه‌فه‌دى سڵاو و ڕێزى خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌مى شاى ئوردنى به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.
تاوتێكردنى دۆخى سياسيى عيراق ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا باس له‌وه كرا كه ئێستا پرۆسه‌ى سياسى به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ناڕوات و ده‌بێ هه‌مووان هاريكار بن بۆ ڕاستهڕێكردنهوهى پرۆسه‌ى سياسى و دروستكردنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ئاماده‌ييى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا كرايه‌وه و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پشتگيرى و په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى ئوردون له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، سڵاو ڕێزى بۆ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن نارد.