
به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميانى به‌شداريكردنيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پۆڵ ريچارد گالاگێر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عيراق، پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى پێكهاته‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، دوايين سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و شه‌نگال تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و گرنگيى پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوو‌رى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌نێوان پيكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان و ئازاديى ئايينى كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌يان كرد كه دواى هێرشه‌كانى داعش، هاوكاريى ئێزدى و مه‌سيحييه‌كانيان كردووه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له پشتگيريكردنى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تى مه‌سيحى و ئێزدييه‌كان و له پاراستنى كولتوو‌رى پێكه‌وه‌ژيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ى به كاريگه‌رى و گرنگيى سه‌ردانى ساڵى ڕابردووى قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيكان بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و به سه‌ردانێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا.
مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران و هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا له‌مباره‌يه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.