
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/2/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێك گه‌يشته توركيا و له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگى و خواستى دوولايهنه بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانى و ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
بواره‌كانى ديكه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسيى عيراق و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.