ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢١/٤/١٠ له به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووه‌وه.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ سەبارەت بە کۆی پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا و جەخت لەسەر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی کرایه‌وه کە بەمدواییە پەسەند کرا بە جۆرێک مافی هاووڵاتیانی عێراق بپارێزێت.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژە بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی کرایه‌وه بە جۆرێک هاووڵاتیان نوێنەرانی خۆیان بە ئیرادەیەکی ئازاد هەڵبژێرن و متمانەیان بە ئەنجامەکەی پتەو بکات.