له دووه‌مين ڕۆژى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ شانشينى يه‌كگرتوو، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/9/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرد جۆن ماكفۆل، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عيراق و ناوچه‌كه، پرۆسه و ژيانى سياسى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، كۆڤيد_19، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جيى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
به‌ڕێز لۆرد ماكفۆل ستايشى پرۆسه‌ى ديموكراسى له هه‌رێمى كوردستان و دانانى كۆتا بۆ مسۆگه‌ر‌كردنى به‌شداريى ئافره‌تان و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسى و ژيانى په‌رله‌مانى و دامه‌زراوه‌كانى حكووميدا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنيار و ڕاسپارده ده‌داته حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى لۆردان و حكوومه‌تى به‌ريتانيا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى به‌ريتانياى كرد كه تاوانه‌كانى داعشى به‌رامبه‌ر به ئێزدييان و پێكهاته‌كانى ديكه له عيراق و هه‌رێمى كوردستان به جينۆسايد ناساندووه و داواى كرد په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پته‌وكردنى ديموكراسى و دامه‌زاروه‌كانى وڵات‌دا، هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكات.