
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خلووسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگريى توركيا كه له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا به‌ڕێوه چوو، باس له دۆخى عيراق و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانى ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سياسى كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا تيشك خرايه سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا و جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، له‌پێناو دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا بن.
شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عيراق و سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.