
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و تێكشكاندنيان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه تاكوو پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببينهوه كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى وڵات ده‌كات.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/12/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتيى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى كرد كه تيايدا به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زيرانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده باڵاكانى پێشمه‌رگه و به‌رپرسى ميحوه‌ره‌كان به درێژاييى به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا، به‌شدار بوون.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يادى شههيدانى ئه‌م دواييه‌ى به‌رگرى له كوردستان كرايه‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستاندا گيانيان به‌خشى و به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى سه‌ربازى و به‌ره‌كانى به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تيايدا به‌ڕێزان فه‌رمانده‌ى ميحوه‌ره‌كان پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌كان و پێداويستييه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ش باسى له پلان و ورده‌كاريى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چۆنيهتيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و پێداويستييه سه‌ربازييه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرايه‌وه تيرۆرستان سوود له‌و بۆشايى و كه‌لێنه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى سوپاى عيراقدا هه‌يه و تيرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌يقۆزنه‌وه و لێيانه‌وه دزه ده‌كه‌ن تا له‌و سنووره په‌لامارى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى سڤيلى ناوچه‌كه بده‌ن.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى دا كه بۆ دۆخى هه‌نووكه‌يى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداويستييه خێراكان، بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه دابين بكرێن و فه‌رمانده و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به خێرايى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، له سه‌رتاسه‌رى ميحوهرهكانيش ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان كرد كه به خوێن و گيان به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووى دوژمێنكى دڕنده ده‌بنه‌وه، جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه به خۆڕ‌اگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها خه‌ڵكى كوردستانى دڵنيا كرده‌وه كه پێشمه‌رگه به هه‌موو توانايه‌ك به‌رگرييان لێده‌كات و سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه دابين ده‌كه‌ن.

















