
به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز دادوه‌ر هنرى خوورى، وه‌زيرى دادى لوبنانى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان، ياريده‌ده‌رى ئه‌منيدارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى و ژماره‌يه‌ك له ڕاوێژكاران پێكهاتبوو و به بانگهێشتێك بۆ به‌شدارى له يادى ڕۆژى دادوه‌ريى عيراقدا، سه‌ردانى به‌غدايان كردبوو.
له ديدارێكدا كه به‌ڕێز وه‌زيرى دادى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تيشك خرايه سه‌ر سيستم و دۆخى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاكان و لێكچوونيان له لوبنان و عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بوارى هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنان و عيراق و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى يه‌كتر خرايه به‌ر باس، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرايه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سه‌ربه‌خۆييى دادوه‌رى بنه‌ماى دهوڵهتدارييه.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منى له عيراق و لوبنان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه شاندى لوبنانى پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى لوبنان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئێستاى ئابووريى وڵاته‌كه و قه‌يرانه‌كان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها باسيان له دهسپێشخهرييهكى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ پشتيوانيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنانى له دۆخى ئێستايدا كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى شانده‌كه‌ى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست هاريكاريى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان له بوارى دادوه‌ريدا پته‌وتر بكرێت و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ڕه‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تايبه‌تيش له بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى و بانكداريدا.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و لوبنان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
