Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى توركيا كرد

2022-12-13T08:21:21.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مه‌مه‌ت مه‌ولوود یاكوت كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كەيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى بۆ ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز یاكوت خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه‌ وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌ و هيواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تايبه‌تى له‌و بواره‌نه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن.

دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.