Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى مين واژۆ ده‌كات

2020-08-30T10:13:08.000000Z
دەستبەکاربوون

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 30/8/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى به‌ڕێز جه‌بار مسته‌فا ڕه‌سووڵ واژۆ كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌ وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى، كاره‌كه‌ى به‌ گرنگ و نيشتمانى له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان و ڕێكخراو و ئاژانسه‌ بيانييه‌كانى ئه‌و بواره‌ هاوكاريى ده‌زگاكه‌ بكه‌ن، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ دووپات كرده‌وه‌.