
له بهردوهاميى ههوڵهكانيدا بۆ لێكنزيككردنهوهى بيروبۆچۆنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ئاماده‌سازى و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/6/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانيان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان بيروبۆچوونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له مافه‌كانيان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى ڕۆڵ و پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى مافه‌كانيان و ڕێزگرتن له بيروبۆچوون و تێڕوانينان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌يوه‌ندييان به مافه‌كانى ئه‌وانه‌وه هه‌يه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ مافه‌كانى پێكهاته‌كان و پاراستنيان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێكهاته‌كان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن و بيروبۆچوون و بڕياره‌كانيان ڕێزلێگيراو بن، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه كه ڕێگه به هيچ هه‌وڵێك بۆ سنوورداركردنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان نادرێت به‌تايبه‌تى له پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنهرايهتيكردنياندا له په‌رله‌مان و دامه‌رزاوه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به پێچه‌وانه‌وە تا له توانادايه ده‌بێ گرنگيى زياتر به مافه‌كانيان بدرێت.
لاى خۆيانه‌وه لايه‌نه سياسييه‌كان و نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينان بۆ هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه و جه‌ختيان له ڕۆڵى به‌ڕێزيان له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى گيانى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه و به گه‌ره‌نتيى پاراستنى مافه‌كانيان له قه‌ڵه‌م دا.




