Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

2023-06-25T13:25:05.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ به‌رلين و سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 2023/6/26 له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌ڵمانيا كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا تاوتوێ ده‌كات.