Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگرى سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشى له‌ شانشينى يه‌كگرتوو ده‌كات

2022-09-13T10:20:18.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ١٣/٩/٢٠٢٢، بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسولخانەی گشتيی شانشينى يه‌كگرتووى لە ‏هەولێر کرد و پرسەنامەی بۆ کۆچی دوایيی شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە تۆماری ‏پرسەدا نووسی. ‏

لە پرسەنامەکەدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک، هاوسۆزی و هاوخەميی خۆی و گەلی ‏کوردستانی بە کونسولخانەی گشتيی شانشينى يه‌كگرتوو لە هەولێر و شا چارلزی ‏سێیەم و بنەماڵەی شاهانە و شانشینی یەکگرتوو ڕاگەیاند. ‏

دواتر پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی بۆ شا چارلزی سێیەم خواست، وەک پاشای ‏نوێی شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانی كۆمۆنوێلس.‏